سیلڤا ئامادەیە لە پێناو بەرشەلۆنە مووچەکەی کەمبکاتەوە

PM:01:08:24/04/2024

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیلڤا دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و لە پێناو ئەوەشدا ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بێرناردۆ سیلڤا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مانچستەر سیتی لە چەند وەرزی رابردوودا و رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێکهاتەکەی پیپ گواردیۆلا لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و هەروەها چەندین نازناوی پریمەرلیگ.

لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی ڕابردوودا باس لەوە کرا کە ئەم یاریزانە زۆر ئارەزووی لەوەیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە ڕووی نەدا و بڕیاریدا بۆ وەرزێکی تر لە سیتی بمێنێتەوە.

لە ئێستادا ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بانگەشەی ئەوەی کردووە، بەرشەلۆنە ڕەچاوی مەرجەکانی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات تا بتوانێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بڕی شکاندنی گرێبەستی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە بدات کە 58 ملیۆن یۆرۆیە، وە دەوترێت سیلڤا شێتانە تامەزرۆی پەیوەندیکردنە بە بەرشەلۆنە و ئاسانکاری بۆ یانەکە دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرت کە نزیکە لە یانە بەرشەلۆنە، ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە و باسی لەوەش کردووە، سیلڤا تەنانەت ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەی کەتەلۆنیاوە بکات و خۆی لەگەڵ بارودۆخی دارایی ئەم یانەیە بگونجێنێت، ئەمەش بە ڕووداوێکی زۆر باش و ئەرێنی دادەنرێت لە پرۆسەی ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە.