PM:06:19:24/02/2024
5584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاری نێوان شەقڵاوە و ئاکرێ شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بووە و
هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یاری نێوان
هەردوو یانەی شەقڵاوە و ئاکرێ لە هەفتەی 21ی خولی نایابی کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی لە
نێوان یاریزانان و هەندەرانی هەردوو یانەکەدا دروست بوو
ئاشکراشیکرد ، رووداوەکە لە کاتژمێر چواری
ئێوارەی ئەمڕۆدا روویداوە و کێشەکە ئەو کاتە دەستی پێکردووە کە یاریزانێکی ئاکرێ
هێرشی کردووەتە سەر یاریزانێکی شەقڵاوە و سوکایەتی بە هاندەران کردووە.
ئەوەشی خستە
روو، لە بەرامبەردا یاریزانانی شەقڵاوەش وڵامیان داوەتەوە و دواتر هاندەران چونەتە
ناو یاریگا و کێشەکە گەورەتر بووە.
باسی لەوەش کرد، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکەوە، کاپتنی
یانەی شەقڵاوە و هەشت هاندەریش لە هەردوو لا بە سوکی بریندار بوون و بەو هۆیەوە
کەسێکیش دەستگیرکراوە و ئەنجامی یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی پێهات.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، لە یاری نێوان سۆران و رانیە، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان
هاندەرانی هەردوو لا درووست بوو و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران،
تەقەیەکەی زۆریان بەسەردا کردن.
ئومێد
چۆمانی – شەقڵاوە
کەریم
کەیفی - شەقڵاوە