PM:04:34:31/07/2023
1712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو
گۆرانکاریە چاوەڕوانەکراوەی کە لەڕێگەیەوە بەرشەلۆنە وەڵامی گرێبەستی ئاردا گولەری
ڕیاڵ مەدریدی دایەوە، فێرمین لۆپێز کێیە کە ڕیاڵ مەدریدی تێکشکاند؟
وادیارە
بەرشەلۆنە دەستەوەستان ڕاناوەستێت لەبەرامبەر گرێبەستەکانی ڕیاڵ مەدرید، راستە کە
یانەی شاهانە خاوەنی توانایەکی دارایی زۆرباشە کە لەڕێگەیەوە توانی گرێبەست لەگەڵ
بیلینگهام و ئاردا گولەر ئەنجام بدات و ڕەنگە لەماوەکانی داهاتووش کیلیان مباپێ
بگوازێتەوە.
بەڵام بەرشەلۆنە سەرەرای ئەوەی لە
قەیرانێکی دارایی قورسدایە لەتوانایدایە لەڕێگەی یاریزانەکانی ئەکادیمیای لاماسیای
تایبەت بە یانەکەیەوە وەڵامی ئەو گرێبەستانەی ڕیاڵ مەدرید بداتەوە.
لە کۆتا
یاری کلاسیکۆی دۆستانە کە لە وڵاتی ئەمریکا لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
ئەنجامدرا و بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هۆکاری
سەرەکی بردنەوەکەی یانە کەتەلۆنیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ فێرمین لۆپێزی یاریزانی لاو کە
تەمەنی 18 ساڵی تێنەپەڕاندوە.
چاڤی بۆ یاری ئامادەکاریەکانی
بەرشەلۆنە بانگهێشتی کردوە و دەیەوێت بۆ تیپی یەکەمی یانەکە پشتی
پێببەستێت،دەوترێت کە لۆپێز وەک وەڵامێکە بۆ گرێبەستی ئاردا گولەر لەگەل ڕیاڵ
مەدرید کە لەکۆتای ساتەکان یانەی شاهانەی هەڵبژارد.
لۆپێز
ئەو یاریزانەیە کە بەرشەلۆنە لەپلانیدابوو لەم هاوینەدا بیفرۆشێت بەڵام بەهۆی
ئاستە بەرزەکەیەوە بەرپرسانی یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە متمانەی تەواوی پێببەخشن و
لە تیپی سەرەکی یانەکەیان پشتی پێببەستن.