PM:07:37:28/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جامی کیشوەرەکان بۆ یانەکان
لە قەتەر بەڕێوەدەچێت و پاریس سان جێرمان لە یاری کۆتاییە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی
فیفا، جامی کیشوەرەکان بۆ یانەکان لە قەتەر بەڕێوەدەچێت و پاریس سان جێرمانی
پاڵەوانی ئەوروپا لە یاری کۆتایی لە 17ی مانگی 12ی ئەم ساڵ چاوەڕێی یانەکانی تر
دەکات پلەی ئۆف ئەنجامبدەن و لە کۆتایدا بەرامبەر براوەکەیان یاری بکات.
لە سەرەتادا، لە 10ی مانگی
12، یانەی کروز ئازولی مەکسیکی رووبەڕووی پاڵەوانی کۆپا لیبێرتادۆرێس دەبێتەوە،
براوەشیان لە 13ی هەمان مانگ رووبەڕووی یانەی پیرامیدسی میسڕی دەبێتەوە و
هەرکامێکیان بردنەوەش بەدەستبهێنن دەگەنە یاری کۆتایی رووبەڕووی پاریس سان جێرمان
دەبنەوە.
لە ساڵی 1960 تا 2004 جامی کیشوەرەکان لە نێوان
پاڵەوانی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور بەڕێوەدەچوو، لە ساڵی 2005ەوە ناوی پێشبڕکێکە
گۆڕدرا بۆ جامی جیهانی یانەکان، و پاڵەوانانی کیشوەرەکانی دیکەی لەخۆگرتبوو، لە
ساڵی 2024یش جامی جیهانی یانەکان شێوازەکەی گۆڕا و بووە پاڵەوانێتییەکی جیاواز،
جامی کیشوەرەکانیش گۆڕدرا بەم شێوازەی کە ئێستا بەڕێوەدەچێت.
شایەنی باسە پاڵەوانێتییەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ
جامی عەرەبی 2025 کە لە قەتەر لە یەک تا 18ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت، وە
یارییەکانی جامی کیشوەرەی یانەکان لە ڕۆژانی پشووی جامی عەرەبیدا ئەنجام دەدرێن