کێ دەبێتە راهێنەری ئیتیحاد؟

PM:08:05:28/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیتیحاد چەندین راهێنەری بۆ شوێنگرتنەوەی بلان دیاریکردووە کە چاڤی دیارترینیانە.

پاش دوورخستنەوەی لۆران بلان لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئیتیحاد، بەرپرسانی یانەکە بە نیازی گرێبەستکردنن لەگەڵ راهێنەرێکی گەورە و ئێستاش ناوی راهێنەران، چاڤی هێرناندێز و کۆنسێساو و سپالێتی و چەند راهێنەرێکی تر لەسەر مێزی یانەکە دەبینرێت.

هەردوو راهێنەرەکە ئێستا بێ یانەن و سەرنجی بەرپرسانی پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولی سعودیەیان راکێشاوە، بەڵام ئەوەی روونە بەرپرسانی ئیتیحاد خواستیان لەسەر ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە واژۆ بکەن.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ماتیۆ مۆریتۆ، ئیتیحاد لە هەمووان زیاتری خواستی لەسەر گرێبەستکردنە لەگەڵ چاڤی و لە ئێستاشدا دانوستانەکانی لەگەڵ ئەفسانەکەی پێشووی ئیسپانیا و کەتەلۆنیا دەستپێکردووە.

لە دوایین ئەزموونی راهێنەرایەتیدا، چاڤی هێرناندێز لە 143 یاریدا سەرکردایەتییانەی بەرشەلۆنەیکرد و 91 سەرکەوتن و 29 دۆڕان و 23 یەکسانبوونی بەدەستهێنا، یانەکەشی کردە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.