PM:05:28:29/09/2021
1172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شێروانە لە سیروانی نوێی بردەوە و نازناوی جامی سوپەری کوردستانی
بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری کوردستان، هەردوو یانەی شێروانە و سیروانی نوێ
لە یاریگای هەندرێن رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە دوو تایمی یاسایی یاریەکەدا هەردوو یانەی ئاستێکی مامناوەندیان
پێشکەشکرد و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکە بەیەکسانی و بە بێ گۆڵ
کۆتاییهات و چووە لێدانی یەکلاکەرەوە.
بە لێدانی یەکلاکەرەوە، یانەی شێروانە بە ئەنجامی پێنج بە سێ لێدان توانی
یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
بەم ئەنجامەش، شێروانە توانی نازناوی جامی سوپەری کوردستان بەدەستبهێنێت و
سیروانی نوێش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
خ . ک