AM:10:00:08/05/2023
1332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ
بەرزترین موچەی هەیە لەنێوان یاریزانانی پێنج یاری جیاوازو بەڕێژەیەکی زۆر لەپێش
یاریزانانی یارییە جیاوازەکانەوەیە.
ڕۆژنامەی
مارکای ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بەرزترین موچەی یاریزانانی پێنج یاری جیاواز بڵاو کردوەتەوە کە تیایدا ڕۆناڵدۆی
یاریزانی یانەی نەسر بە بەرزترین موچە لەپێشەنگدایە.
ڕۆناڵدۆ بە 200 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی یەکەمی سەرجەم یاریزاناندایە و مباپێی
و میسیش پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتوە، لە تۆپی باسکەشدا نیکۆلا جوکیتیش لە دینڤەرناگێتس
بە 54.4 ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی سەرجەم یاریزانانی تۆپی باسکەی گرتوە.
پێشەنگی یاریزانەکانی تر لە یارییە جیاوازەکان بەم شێوەیە:
یاری بەیسبۆڵ ماکس شیرزر لە نیویۆرک میتس 43.3 ملیۆن دۆلار
یاری هۆکی ناسان ماکینۆن لە کولورادو 12.6 ملیۆن دۆلار
فۆرمۆلاوەن ماکس فێرستابن لە ڕیدبۆل ڕیسینگ 51.17 ملیۆن دۆلار
لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە زۆری موچەی یاریزانان پەیوەندی
بە بە بەناوبانگ بونی یارییەکانەوە هەیە و جۆری یارییەکان کاریگەری هەیە لەسەر
دیاریکردنی موچەی یاریزانان.