جۆرجینا دەنگۆى کێشەکانى لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕەتدەکاتەوە

PM:03:34:27/04/2023

3052 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دواى چوونى ڕۆناڵدۆ بۆ خولى سعودی، پەیوەندى لەگەڵ جۆرجیناى خۆشەویستى باش نییە، بەڵام جۆرجینا ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

چیرۆکى خۆشەویستى نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتگالى و جۆرجینا ڕۆدریگێزى ئەرجەنتینى خۆشەویستى گەیشتووە بە تونێلێکى تاریک، کە دەنگۆى ئەوە هەیە جیابوونەوەیان نزیکە، هەرچەندە ئاماژەکانى جۆرجینا ئەمە ڕەتدەکەنەوە.

باس لەوەدەکرێت، لەو کاتەوەى ڕۆناڵدۆ پەیوەندى بە یانەى نەسڕى سعودیەوە کردووە، پەیوەندیە خۆشەویستیەکەى لەگەڵ جۆرجینا هەڵپەسێردراوە.

دوایین دەنگۆ، کە ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە و لە ئەندامێکی تیمی فڕۆکە تایبەتیەکەى ڕۆناڵدۆى وەرگرتووە دەڵێت "مانگێک پێش ئێستا مشتومڕێکى توند و شەڕێکى چڕ لە نێوان ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا لە ناو فڕۆکەکەیاندا ڕوویداوە".

هەمان سەرچاوە باسى لەوەکردووە، جۆرجینا بە توڕەییەوە سوارى فڕۆکەکە بووە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و سڵاوى لە کەس نەکردووە بە پێچەوانەى ڕۆناڵدۆوە، کە لەگەڵ تیمى فڕۆکەکە باش بووە، لە ماوەى چەند کاتژمێرێکى گەشتەکەشیاندا بۆ نیویۆرک پێکەوە قسەیان نەکردووە".

لە بەرامبەردا ئاماژەکانى جۆرجینا دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و بەردەوام وێنەى خۆى و ڕۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکاتەوە و دوایین ستۆریشى لە ئینستەگرام لەگەڵ دەنگى گۆرانییەک بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت "حەسودەکە دەنگۆکان درووستدەکات، بوختانچیەکە بڵاویدەکاتەوە و گەمژەش بڕواى پێدەکات"، بەمەش دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە.

گ . ف