ڤیدیۆ.. لە جامى ئینگلتەرا مانچستەر سیتى شەش گۆڵى لە ویکۆمب کرد

PM:11:59:21/09/2021

1892 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى شەش گۆڵى لە ویکۆمب کرد و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16 بەدەستهێنا.

لە قۆناغى سێیەمى جامى ڕابیتەى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحاد میواندارى ویکۆمب واندەرزى کرد و مان سیتى بە شەش گۆڵ بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

مارکۆس فۆرس چوار گۆڵى تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەى تریش یوان ویسا تۆماریکردن، تاکە گۆڵەکەى ویکۆمبیش لەلایەن براندۆن هانلانەوە تۆمارکرا.

بەم ئەنجامەش، مانچستەر سیتى هەڵگرى نازناوى چوار وەرزى ڕابردووى جامەکە، سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16 بەدەستهێنا و ویکۆمبیش ماڵئاواى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

هاوکات سەندەرلاند و ستوک سیتى و ساوسامپتۆنیش خۆیان گەیاندە قۆناغى 16، دواى ئەوەى بەدواییەکدا توانییان سەرکەوتن بەسەر ویگان ئەتلەتیک و واتفۆرد و شیفیڵد یونایتددا بەدەستبهێنن.

گ . ف