ڤیدیۆ.. لە خولى ئیتاڵیا ئینتەر سێ گۆڵى لە ڤیۆرینتینا کرد

PM:11:46:21/09/2021

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە فیۆرینتیناى بردەوە و ئەتلانتاش سەرکەوتنى بەسەر ساسۆلۆدا تۆمارکرد.

لە هەفتەى پێنجەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئینتەر میلانى هەڵگرى نازناوى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بوو بە میوانى فیۆرینتینا.

ئینتەر میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 52 و 55 و 87دا لەلایەن ماتیۆ دارمیان و ئیدین دزیکۆ و ئیڤان پیریسیچەوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى فیۆرینتیناش لە خولەکى 23دا ڕیکاردۆ سوتێل تۆماریکرد.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، ئەتلانتا لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى ساسۆلۆى کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامانە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەى 13 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و ئەتلانتاش بە 10 خاڵ و بەکاتى خۆى گەیاندە پلەى چوارەم.

گ . ف