PM:11:30:21/09/2021
6240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاهێنەرى پاریس دووپاتیکردەوە بە ڕەفتارەکەى میسى سەرسام نەبووە و کارى لەپێشینەشى
پاراستنى یاریزانەکانە.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر میتز لە
هەفتەى حەوتەمى خولى فەڕەنسا، ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان ئاماژەى
بەوەکرد، یانەکەى ڕاگەیەندراوى فەرمى لەسەر بارودۆخى لیۆنێل میسى بڵاوکردووەتەوە و
کارەکەش ڕوونە.
پۆچیتینۆ دەڵێت "هەستمکرد میسى ئازارى هەیە لە ئەژنۆیدا و پێموابوو
دانیشتنى باشترین بڕیارە، لەگەڵ ئەمەشدا دڵخۆشبووم بە ئاستى میسى لە تایمى یەکەمدا
و هەلێکى ڕاستەقینەشى لەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە قبوڵ دەکەم کە ڕوویدا و سەرسام
نەبووم بەوەى لە کاتى دانیشتنیدا کردى".
پۆچیتینۆ باس لەوەشدەکات، کارى لە پێشینەیان پارێزگاریکردنە لە یاریزانەکان
و یاریزانە گەورەکانیش دەیانەوێت بە درێژایى کاتەکە یارى بکەن، کە ئەمەش قبوڵکراوە
و ئەوەشى ڕوویداوە شتێکى ئاسایى بووە.
پۆچیتینۆ دووپاتیدەکاتەوە دەیانەوێت بردنەوە بەسەر میتزدا بەدەستبهێنن و
لەسەر ئەنجامە باشەکانیان بەردەوامبن، کە ئەمەش متمانەیەکى زۆریان پێدەبەخشێت لە
یارییەکانى ئایندەدا.
گ . ف