PM:11:00:21/09/2021
908 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جواو فلێکس تەنیا بۆ دوو یارى ڕاگیرا و دەتوانێت بەشدارى یارى لوتکەى
بەرامبەر بەرشەلۆنە بکات.
یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا، بۆ دوو یارى سزاى ڕاگرتنى جواو فلێکسى پورتوگالى
هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى دا، بەهۆى کارتە سورەکەى لە یارییەکەى بەرامبەر
ئەتلەتیک بلباو وەریگرت لە هەفتەى پێنجەمى خولى ئیسپانیادا.
فلێکس لەو یارییەدا وەک یەدەگ لە خولەکى 60ەوە بەشداریکرد، بەڵام لە خولەکى
78دا کارتى سورى وەرگرت، دواى ئەوەى دووەم کارتى زەردى بەڕوودا بەرزکرایەوە، بەهۆى
ئەوەى بە ناوبژیوانى وتبوو "شێتیت".
بەمەش فلێکس نەیتوانى بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر خیتافى لە هەفتەى شەشەمدا
بکات و لە هەفتەى حەوتەمیشدا بەرامبەر ئەلاڤێس یارى ناکات.
فلێکس لە هەفتەى هەشتەمى لا لیگا دەگەڕێتەوە ڕیزەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید، کە
یانەکەى لەو هەفتەیەدا میواندارى بەرشەلۆنە دەکات لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ لە
دووى مانگى داهاتوودا.
گ . ف

