PM:10:41:21/09/2021
1460 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى عێراق، هەولێر لە دەستپێکى خولەکەدا دوو خاڵى لەدەستدا و
لەگەڵ مینا یەکسانبوو.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى یەکەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى
هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى مینا بووەوە.
بە درێژایى یارییەکە هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر
کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکەش بە یەکسانى
کۆتایى هات.
لە یارییەکى تردا، یانەى قووە جەوییەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە
یاریگاى شەعب لە بەغداد، میواندارى یانەى قاسمى کرد و بە گۆڵێک بێ بەرامبەر
یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و یانەى زەوراش بە هەمان ئەنجام سەرکەوتنى
بەسەر یانەى سناعەدا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەنە، هەولێر بە لەدەستدانى دوو خاڵ دەستى بە وەرزى نوێى کرد و
قووە جەوییەش بە بەدەستهێنانى سێ خاڵ یەکەم هەنگاوى نا بۆ پارێزگاریکردن لە
نازناوى خولەکە.
گ . ف