PM:10:30:21/09/2021
2288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى ئیسپانیا، لویس سوارێز ئەتلەتیکۆ مەدریدى لە دۆڕان ڕزگارکرد و سێ
خاڵى گرنگى بۆ بەدەستهێنا.
لە هەفتەى شەشەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدریدى
پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى خیتافى
بووەوە.
هەرچەندە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولەکى 45دا لەلایەن ستیڤن میترۆڤیچەوە گۆڵێکى
لێ کرا، بەڵام دواتر دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 78 و 92دا لە ڕێگەى لویس
سوارێزەوە تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.
بەم ئەنجامەش ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەى 14 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى
سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و خیتافیش دواى شەش دۆڕاندنى
لەسەریەک هیچ خاڵێکى نییە و لە پلەى 19ى پێش کۆتاییدایە.
گ . ف