PM:07:42:21/09/2021
4072 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى ڕەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى
پورتوگالى ئیمزابکات.
ڕادیۆى کادینا سێرى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، خۆرخى میندێزى بەڕێوەبەرى
کارەکانى ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى، پێشنیازى کڕینى هێرشبەرە
پورتوگالیەکەى بۆ چەند یانەیەک کردووە، ئەو کاتەى لە یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵیدا
بووە.
کادینا سێر ئاماژەى بەوەکردووە، یەکێک لەو یانانە پێشنیازەکەى بۆ کراوە،
ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزابکات.
کریستیانۆ نزیکبوو لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندى بە یانەى مانچستەر سیتی
ئینگلیزییەوە بکات، پێش ئەوەى مانچستەر یونایتد بێتە سەرهێڵ و سەرکەوتووش بوو لە
گەڕانەوەى بۆ یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد، کە لە 2009دا بەجێى هێشتبوو.
گ . ف