مارکینیۆس گرێبەستێکى چێڵسى ڕەتکردووەتەوە

PM:07:29:21/09/2021

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارکینیۆس ئۆفەرێکی گەورەی چێڵسی ڕەتکردوەتە و مانەوەی لە پاریس دوپاتکردوەتەوە.

تۆڕی ئار ئێم سی فەرەنسی بڵاویکردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانی ئەمساڵدا بەرپرسانی چێڵسی ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەشی مارکینیۆسی بەرگریکاری بەرازیلی و کاپتنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کردووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، چێڵسی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆشیان پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە بەرازیلیەکەی یانەکەیان بەڵام یانە فەرەنسیەکە دەستبەجێ گرێبەستەکەیان ڕەتکردوەتەوە.

ئاشكراشیکردووە، مارکینیۆس بە بەرپرسانی چێڵسی وتوە کە دڵخۆشە لە پاریس و دەیەوێت نازناوی گەورە لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستبهێنێت و ئامانجی گەورەی هەیە لەگەڵ یانەکەیدا لە داهاتوودا.

مارکینیۆس لە 2013ەوە لە یانەی پاریس سان جێرمان یاریدەکات و بەرامبەر بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕۆماوە پەیوەندیکرد بە یانە فەرەنسیەکەوە.

 
خ . ک
Chelsea were plotting €100m summer transfer swoop for PSG star Marquinhos - Irish Mirror Online