PM:03:16:21/09/2021
4044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان بەفەرمی پێکانی میسی ڕاگەیاند و بەشداری یاریەکەی میتز
ناکات.
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە
میسی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە کە لە ئەژنۆی چەپیدا پێکانی
هەیە.
یانە پاریسیەکە ئاشکرایکرد کە میسی بەهۆی ئەو لێدانەی لە یاریەکەی بەرامبەر
لیۆن لە خولی فەڕەنسی بەریکەوتووە تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بەشداری یاریەکەی
سبەینێ بکات بەرامبەر میتز.
یانەکە دوپاتیشیکردەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری
داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.