PM:02:49:21/09/2021
696 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بەرازیل فلۆمێنێنزی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بەرامبەر
کۆیابا یەکسانبوو.
لە یاریەکانی هەفتەی بیست و یەکی خولی بەرازیل یانەی فلۆمێنێنزی ڕووبەڕووی
کۆیابا بوویەوە و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.
یاریەکە بەهێزیەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوو یانە
بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ تا فلۆمێنێنزی لە خولەکی 5 لەلایەن
لویز هێنریکەوە گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد،دواتر و لە خولەکی 20 ڕائول پۆپادێلا
گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد بەڵام کۆیابا بێهیوانەبوو تا لە خولەکی 23 لەلایەن جۆناسان کافۆوە بە لێدانی سزا گۆڵی
یەکەمیان تۆمارکرد و لە خولەکی 76ی تایمی دووەمیش مارکێز دا سێلڤا گۆڵی
یەکسانبوونەوەی یانەکەی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش فلۆمێنێنزی بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لەپلەی هەشتەمدایە و کۆیباش
بە 28 خاڵ لەپلەی نۆیەمدایە.