لالیگا.. بەرشەلۆنە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد

PM:08:13:28/01/2023

2968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە جیرۆنای بردەوە و پێشەنگی بەهێزترکرد.

لە یاریەکانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی جیرۆنا و یاریەکەشی بەئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.

یاریەکە لەسەرەتاوە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و بەرشەلۆنە بەئامانجی بەهێزکردنی پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا چووە ناو یاریگا و سەرەڕای ئەوەی چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان بۆ دروستبوو بەڵان تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات.

لە تایمی دووەم چاڤی هێرناندێز پێکهاتەی بەرشەلۆنەی ڕێکخستەوە و بەشێوەیەکی باشتر دەرکەوتن و کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد تا لەخولەکی 61 پێدری گۆڵی یەکەم و بردنەوەی یانەکەی تۆمارکرد.

بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی بەهێزترکرد.