پریمەر لیگ.. مان سیتی شکستی بە برێنتفۆرد هێنا

PM:08:48:05/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی شکستی بە برێنتفۆرد هێنا و ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ و ئیڤەرتۆنیش بردیانەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلتەرا، برێنتفۆرد میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی گواردیۆلا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی نۆش، ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش چەندین هەوڵی گۆڵکردنی تریاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، سیتی تەنها یەک هێرشی هەبوو بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر، برێنتفۆردیش چەند هەوڵێکی گۆڵیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامە، سەرەنجامیش مان سیتی یارییەکەی بردەوە بە گۆڵێکی بێوەڵام.
لە یارییەکانی تریشدا، ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بێرنلی بردەوە، نیوکاسڵیش بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە نۆتینگهام هێنا، ئیڤەرتۆنیش بە دوو کۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوت بەسەرکریستاڵ پاڵاسدا.