خولی ئیتاڵیا.. ناپۆڵی شکستی بە جەنەوا هێنا و رۆماش بردیەوە

PM:09:05:05/10/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە جەنەوا هێنا و رۆماش لە فیۆرێنتینای بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا، ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری جەنەوای کرد.

لە تایمی یەکەم، ناپۆلی کۆنترۆڵی تۆپی لەلابوو بەڵام نەدەگەشتنە سەر گۆڵی یانەی میوان، لە بەرامبەردا جەنەوا چەند هێرشێکیان برد و لە خولەکی 34یش لە رێگای جێف ئیخاتۆرەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، ناپۆلی بە جیاوازی گەڕایەوە نێو یاریگا و هێزی خۆیان پیشانی جەنەوا دا، لە خولەکی 57یش لە رێگای ئەنگویساوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد، پاشان لە هێرشبردن بەردەوام بوون تا لە خولەکی 75، راسموس هۆیلاند گۆڵی دووەمی کوڕانی کۆنتی تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ناپۆلی کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تریشدا، رۆما بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیۆرێنتینای بردەوە و پێنجەم بردنەوەیان لە شەشەم یاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی نووسییەوە.