PM:07:55:05/10/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دووبارە گرنگی بە کەریم ئەدیمی دەدات و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بێڵدی ئەڵمانی، دەنگۆی پەیوەندییکردنی کەریم ئەدیمی 23 ساڵ بە بەرشەلۆنەوە سەری هەڵداوەتەوە، لەو کاتەوەی لە ساڵی 2021 هەمان دەنگۆ بوونی هەبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە دوپاتکردووەتەوە، دەیەوێت بە گرێبەستێکی درێژخایەن بیگوازێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، دۆرتمۆند دەیەوێت گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییە نوێبکاتەوە و موچەکەی زیاد بکات، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، لە هاوینی داهاتوو رۆیشتنی یاریزانەکە لەو یانە ئەڵمانییە نزیکدەبێتەوە.
بە تایبەت لەبەر ئەوەی ئەدیمی دەکەوێتە کۆتا ساڵی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە کە لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، ئەمەش وادەکات نرخی دابەزێت و بەرشەلۆنە بتوانێت بە ئاسانی بەدەستبهێنێت.