PM:10:26:30/11/2022
744 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیباس رایگەیاند سێ هۆکار گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە یەکلادەکەنەوە و یاساکانیش هەموو یاریزانێک دەگرێتەوە.
خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا باسی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کرد و دوپاتیکردەوە کە ئەو بابەتە پەیوەستە بە سێ خاڵەوە.
تیباس وتی: میسی ئەو بڕە پارەیەی ئێستا وەک مووچە وەریدەگرێت تەنیا یانەیەکی وەک پاریس سان جێرمان دەتوانێت بۆی دابین بکات چونکە یانەکانی ئیسپانیا لە ئێستادا لە بارودۆخێکی دارایی خراپدان.
وتیشی: بابەتەکە ئاسان نییە چونکە پەیوەستە بە سێ خاڵەوە کە ئەوانیش خواستی میسی بۆ جێهێشتنی پاریس سان جێرمان و ڕێگا پێدان لەلایەن ئەو یانەیەوە کە ریزەکانیان جێبهێڵێت و مووچەی یاریزانەکەش هۆکارێکی ترە.
دەشڵێت، ئەگەر ئەو سێ هۆکارە رەچاو بکرێت و یانەی بەرشەلۆنەش بتوانێت کۆنترۆلی دارایی خۆی بکات ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە دەتوانێت جارێکیتر بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
رونیشیکردەوە، کە تا ئێستا لە قسەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە تێنگەیەشتوە چونکە رۆژێک دەڵێت میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و رۆژی دواتر دەڵێت نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، یاساکانی یاری خاوێن هەموو یاریزانێک و یانەیەک دەگرێتەوە و وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، یانەیەکیش کە بەشێک لە پشکەکانی خۆی دەفرۆشێت ئەوە تەنیا سوودی بۆ یەک وەرز هەیە.
خ . ک