PM:10:35:01/01/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ نیکۆ ویلیامز و سانێ و گولەر و پێنج یاریزانی تری دیاریکردووە کە یەکێکیان بگوازێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکانی بەڕیتانیا رایانگەیاند، یانەی ئارسناڵ لەسەر داوای میکیل ئارتێتای راهێنەری یانەکەیان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک لەم مانگەدا دەستپێکردووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشكرایکردووە، یانە ئینگلیزییەکە هەشت یاریزانیان دیاریکردووە تا گرێبەست لەگەڵ یەکیکیان ئیمزابکەن لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیان.
نوسیویشیەتی، میکێل ئارتێتای راهێنەر ناوی یاریزانەکانی دیاریکردووە کە یەکێکیان بگوازنەوە و گرنگترینیان نیکۆ ویلیامزی ئیسپانی و لیرۆی سانێی ئەڵمانی و ئاردا گولەری تورکین.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێنج یاریزانی تریش لە پلانەکانی یانە ئینگلیزیەکەدان کە ئەوانیش کۆلۆ موانی یاریزانی پاریس سان جێرمان و ئەلیکساندە ئیزاک و ماتیۆس کونها و برایان مبیمۆ و بینیامین سیسکۆن.
دەیلی مەیل دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی ئارسناڵ هیچ کێشەیەکی نییە لەڕووی خەرجکردنی پارەوە و هەر کامیان رەزامەندی دەرببڕیت ئەوا دەستبەجێ ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش دەکەن بە خۆی و یانەکەی.
خ . ک