PM:11:17:01/01/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەری زۆرە عەلی حەمادی لە ئێپسویچ بڕوات و دێربی کاونتیش جارێکیتر چاودێری دەکات.
عەلی حەمادی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە ئێستادا یاریزانی ئێپسویچ تاونی ئینگلیزیە و گرێبەستی تا ساڵی 2028 لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە بەڵام مانەوەی مسۆگەر نییە بەهۆی کەم یاری پێکردنیەوە.
پێگەی فوتبۆڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یانەی دێربی کاوتنی کە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا یاریدەکات جارێکیتر چاودێری هێرشبەرە عێراقییەکە دەکەن.
پێگەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ عەلی حەمادی ئیمزابکەن لە مێرکاتۆی ئێستادا بە شێوازی خواستنی یەک مانگ لە کاتێکدا لە هاوینی ئەمساڵدا هەمان هەوڵیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا یانەی ئێپسویچ تاون هیچ پلانێکیان نییە دەستبەرداری عەلی حەمادی بن بەڵام ئەگەر هێرشبەرێکی نوێ بدۆزنەوە ئەوا رازیدەبن بیفرۆشن.
یاریزانە عێراقییەکە لەم وەرزەی پریمەر لیگدا بەشداری 10 یاری کردووە بەڵام گۆڵی تۆمار نەکردووە، لە جامی کاراباویش یەک یاری ئەنجامداوە و خاوەنی یەک گۆڵ بووە.
خ . ک