سەردێڕ:

گینس بەتەمەنترین سەگی لە جیهاندا تۆمار کرد

PM:03:38:17/04/2022

4920 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، تۆبی کیس کە لە تەمەنی ٢١ ساڵی و ٦٦ رۆژیدایە، بە گەورەترین سەگ دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.


کیس لە فلۆریدای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژی و لە جۆری شیواوایە.

ئاژانسی هەواڵی یو پی ئای ئەمریکی بڵاویکردەوە، خاوەنی سەگەکە کە ناوی گیسێلا شۆرە باسی لەوەشکردووە، ئەو لە پەناگەیەکی چاودێری ئاژەڵان پاراستویەتی کاتێک کە تەمەنی تەنها چەند مانگێک بووە.

دەشڵێت، "من کیسم وەرگرت لە کاتێکدا ئەو سەگێک بوو کە لەلایەن دوو بەساڵاچووەوە بەخێو دەکرا و چیتر ئەوان نەیاندەتوانی ئاگاداریی ببن."

هاوکات، گینس، کیسی بۆ کتێبەکەی زیادکرد، وەک بەتەمەنترین سەگی جۆری خۆی بەهۆی ئەوەی جۆری شیواوا ناتوانن تەمەن ١٨ ساڵی تێپەڕێنن.

گیسێلا شۆرە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە خەڵکی کاتێک سەگەکەی دەبینن پێیان وانییە کە تەمەنی ٢١ ساڵ بێت و باوەڕی پێناکەن کە سەگێک بەو تەمەنەوە لە تەندروستییەکی باشدا بێت.

جێگەی ئاماژەیە، بەر لە کیس سەگێکی دیکە بەناوی بلو لە تەمەنی ٢٩ ساڵ و پێنج مانگدا بوو وەک بەتەمەنترین سەگ لە جیهاندا دیاریکرا، بەر لەوەی لە ١٤ی مانگی تشرینی دووەمی ١٩٣٩دا بمرێت.













گەلەری