سەردێڕ:

عێراق زانیاری جیاواز لەبارەی هێرشەکەی زوممارەوە بڵاوکردەوە

AM:09:02:16/04/2022

6396 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێرشەکەی شەوی ربردووی سەر حەشدی شەعبیی لە زوممار تەقینەوە بووە، لەبەرامبەریشدا دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاندبوو کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە ئەنجام دراوە و کوژراو بریندار هەبووە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراق رونکردنەوەیەکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنەكان هەواڵیان بڵاوكردوەتەوە كە شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنكەی فەوجی ٧٨ی سەر بەحەشدی عەشایری لە ناحیەی زوممار و كوژراو و بریندار هەبووە. سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.

راشیگەیاند، وردەكاری رووداوەكە بریتییە لە تەقینەوەیەكی تەڵقەتەنورەی جۆری ٦٠ ملیم، كە بەهۆیەوە یەكێك لە چەکدارەکانی بنكەکە بەسووكی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لایەنە پەیوەندی دارەكان لەلایەن خۆیانەوە دەستیان بەلێكۆڵینەوە لە رووداوەكە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە ناحیەی زوممار بۆردومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبییان كردووە و زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە.













گەلەری