سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو برایەی دەبێتە سێبەر بۆ خوشکەکەی

PM:04:00:15/04/2022

26980 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە وێنگرێکی سعودیی چرکاندوویەتی، تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک لە حەوشەی مزگەوتی حەرەمدا لەبەر خۆرەتاودا دانیشتووە و سێبەری بۆ ژنێک دروستکردووە، دەنگ دانەوەیەک و کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.


لەکاتی بڵاوبوونەوەی وێنەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، چالاکوانان لە تێچینەکانیاندا دەستخۆشیان لە پیاوەکردوو، ژن و پیاوەکەیان بە هاوسەری یەکترن و مێردەکە سێبەری بۆ ژنەکەی دروست کردووە.

دوای دەنگدانەوەی وێنەکە و کاردانەوەکان، دواجار خاوەنی وێنەکە کەناوی عەبیر نەجارە و ژنێکی فەلەستینییە و پسپۆڕی بواری خۆراکە و لە ئەمریکا دەژی، لە ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئە کەسانە دەکات کە بەدیدێکی ئەرێنییەوە بۆ وێنەکەیان روانیوە و دەستخۆشییان کردووە.

ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پیاوەی لەگەڵیدایە برایەتی و پێکەوە لە گەشتێکی کورتدا بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە سەردانی سعودییەیان کردووە.

دەڵێت، لە کۆتا رۆژی گەشتەکیاندا لە شاری مەکە چونەتە ناو مزگەوتی حەرەمەوە و دوانیوەڕۆیەکی خۆرەتاوی گەرمبووە براکەشی سێبەری بۆ دروست کردووە و لەوکاتەدا وێنەگرێکی سعودی دیمەنەکەی چرکاندووە.














گەلەری