سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: هیچ بڕیاریک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار نییە

PM:11:38:14/04/2022

6668 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی هەندێک لایەن باسیان لە دابەزاندنی بەهای دۆلار کرد لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢دا، وەزارەتی دارای عێراق رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نەکردووە.


تەیف سامی، بریكاری وەزارەتی داراییعێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکەن بوجەی ساڵی ٢٠٢٢دا.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ ئەوەی نرخی دۆلای بۆ ١٢٠ هەزار دینار دابەزێت و بەهای دۆلاریش وەک ئەوەی ئێستا دانراوە دەمێنێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،لەسەرەتای ساڵی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، نرخی دۆلاری لە ١٢٠ هەزارە بۆ ١٤٥ هەزار دینار بەرزکردەوە.













گەلەری