سەردێڕ:

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە رەمەزاندا چ کاتێکە؟

PM:07:28:08/04/2022

4828 جار خوێندراوەتەوە

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە یان هەر خواردنەوەیەك کە کافایینی تێدایە لە رەمەزاندا، کاتژمێرێك یان کاتژمێر و نیوێك دوای رۆژوو شکاندنە بۆئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی خواردنەوەی قاوە دوای رۆژووشکاندن کەمبکرێتەوە.


وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "سیدتي"دا باسکراوە، پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی راستەوخۆ دوای رۆژووشکاندن قاوە نەخورێتەوە چونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی گەدە و زیادبوونی ترشەڵۆکی ئەو ناوچەیە.

هەروەها ئەگەر زوو بخورێتەوە کاریگەریی لەسەر توانای کۆئەندامی هەرس دەبێت بۆ مژینی ماددە خۆراکییە بەسوودەکان و ناهێڵێت جەستە سوود لەو خواردنانە وەربگرێت کە خواردوویەتی ، بەهۆی ئەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بە کەمیی ڤیتامین و کانزاکان لە جەستەدا زیاتر دەبێت.













گەلەری