سەردێڕ:

سێ نیشانە دەریدەخەن تووشی چەوری جگەر بوویت

AM:07:54:12/07/2021

43720 جار خوێندراوەتەوە

ناسینەوەی حاڵەتی چەوری جگەری بێ کحول ئاسان نییە، چونکە نیشانەی کەمە و زەق نین، بۆیە بە قورسی دیاری دەکرێت.


ناسینەوەی حاڵەتی چەوری جگەری بێ کحول ئاسان نییە، چونکە نیشانەی کەمە و زەق نین، بۆیە بە قورسی دیاری دەکرێت.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری" Gastroenterology & Hepatology"دا باسکراوە، نەخۆشی چەوری جگەری بێ کحولی کاتێك بەرەو پێشەوە دەچێت چەند نیشانەیەك لە جەستەدا دەردەکەوێت و پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنیدا بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت، لەوانەش:

- لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکار.

- ماندوێتی بەردەوام.

- هەستکردن بە ئازار لە بەشی راست و سەرەوەی جەستەدا .

- زەردبوونی پێست و سپێنەی چاوەکان.

- خوران و ئاوسانی قاچەکان و پاژنەی پێ و ورگ.

ئەم نیشانانەش زۆرکات لەگەڵ نەخۆشی دیکەدا تێکەڵ دەکرێن، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا نابێت پشتگوێ بخرێن و پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنیان بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت.













گەلەری