سەردێڕ:

ئەستێرەیەکی دیاری عەرەب دوو منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت هەڵدەگرێتەوە

PM:08:24:11/07/2021

12416 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی میسری "حوریە فرغلی" ئاشکرای کرد کە دوو منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵگرتۆتەوە و ماوەیەکی دوور و درێژە ئاگاداریانە.


خانمە هونەرمەندی میسری "حوریە فرغلی" ئاشکرای کرد کە دوو منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵگرتۆتەوە و ماوەیەکی دوور و درێژە ئاگاداریانە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لها تیڤی"، حوریە فرغلی تێچووی بەخێوکردنی منداڵەکانی لەئەستۆ گرتووە و بەڵام ناتوانێت بەردەوام سەردانیان بکات، چونکە نایەوێت لەو بارەدا بیان بینێت.

حوریە یەکەم جاری نیە کارێکی لەم جۆرە بکات، پێشتر تێچووی بەخێوکردنی منداڵی کارگوزارێکی لە ئەستۆ گرت کە لەلای کاری دەکرد.

ئەو هونەرمەندە ئەوەشی خستەڕوو، کچە کارگوزارەکە میسری نەبووە و لە ماڵەکەی ئەمدا کاری کردووە، کاتێک لە پیاوێکی نەناسراو دووگیان بووە حوریەی لە بابەتەکە ئاگادارکردۆتەوە وتوویەتی کە بە نیازە کۆرپەکەی لەبار ببات، بەڵام حوریە پاشگەزی کردۆتەوە بەوەی کە ئەو تێچووی بەخێوکردنی منداڵەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.

حوریە ئاماژەی بەوەشدا دوای ئەوەی منداڵەکە لەدایک بوو زۆر هۆگری بوو بوو بەڵام ژنە کارگوزارەکە بەبێ ئەوەی بەم بڵێت منداڵەکەی فڕاندووە.

حوریە فرغلی لە ساڵی ١٩٧٧ لە دایکبووە و لە ئیمارات ژیاوە و بە رەگەز میسریە، لە چەندین فیلم و درامای عەرەبیدا بەشداری کردوە لەناویاندا (الشوارع الخلفية، الحالة ج، دوران شبرا، حكايات بنات












گەلەری