سەردێڕ:

بەهۆی گرتنی وێنەی نەشیاوی کچانەوە دەستگیرکرا

PM:07:54:11/07/2021

30936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە ژمارەیەک کچ کردوە لە بەغدا.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە ژمارەیەک کچ کردوە لە بەغدا.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، لە بەغدای پایتەختی عێراق کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و هەڕەشە کردن بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشدرا کە تۆمەتبار لە ناوچەی حەی جامیعە بووە و بەهۆ سکاڵایەکەوە لەلایەن دەستبەسەر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەو کەسە هەڕەشەی لە چەند کچێک کردوە کە ئەگەر پارەی نەدەنێ وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٣٢ لە یاسای سزادانی عێراقی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵەر راگیراوە و چاوەڕێی دادگایکردنەکەیەتی.













گەلەری