سەردێڕ:

وریا بە بەتەنها خواردن هۆکاری بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ نییە

PM:07:24:11/07/2021

10764 جار خوێندراوەتەوە

بیر و باوەڕە باوەکە ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ تەنها پەیوەستە بە خواردنی چەور و جگەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان و هەندێ جۆری دەرمان، بەڵام جگە لەمانە چەند هۆکارێکی شاراوەی تریش هەن کە زۆر کات پشتگوێ دەخرێن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، ئاماژە بە هۆکارە شاراوەکانی بەرز بوونەوەی کۆلیسترۆڵ درا، ئەوانیش:

یەکەم: لەگەڵ زیاد بوونی دوو دڵی و نیگەرانی، رێژە کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرز دەبێتەوە.

دووەم: قاوەی نەپاڵێوراو وەک قاوەی فەرەنسی و تورکی و ئێسپرێسۆ دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

سێیەم: کێشەکانی غودەی دەرەقی هۆکارێکی ترن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ.

چوارەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێنیاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر رێژەی کۆلیسترۆڵەکەیان بەجێدەهێڵێت.

پێنجەم: دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر جگەلەوەی دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش و کێشەی تەندروستی بۆ دڵ زیاد دەکات، هۆکارێکی ترە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ.

گەلەری