سەردێڕ:

چۆن دەتوانرێت لە هەرێم بێ بەغدا موچە دابەشبکرێت؟

PM:11:41:18/01/2022

13324 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەرێم داهاتی خاڵە سنورییەکان و سەرچاوەکانی داهات رێکبخاتەوە بەبێ بەغدا موچە دەتوانێت دابەش دەکات.


فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، کورد تەنها بیر لە پۆستی سەرۆک کۆمار دەکاتەوە، لەکاتێکدا دەیان پۆستی گرنگتر هەیە، ئەو پۆستانە دەتوانن بڕیاری گرنگ لەسەر پرسە داراییەکان بدەن.

فازڵ نەبی راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم ناتوانێت کۆنترۆڵی داهاتی خاڵە سنورییەکان بکات، هەر بۆیە گرفت بۆ موچە دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتن لەسەر موچە نەکرێت لە ئێستاوە گرفت بۆ موچە دروست دەکرێت، دەشڵێت، "روون نییە ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام بێت."

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ٢ی مانگەوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو کردووە، بەڵام دابەشکردنی موچە زۆر سستە و نەتوانراوە موچەی تەواوی وەزارەت و شوێنەکان دابەشبکرێت.

داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.













گەلەری