بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و شەپۆلی سەرماوە، بڕیاردراوە سبەینێ دەوامی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی ١ تاوەکو ٣ رادەگیرێت.
هاوار حەمید بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیارەکە بەهۆی رەوشی کەش و هەوا و شەپۆلی سەرماوە دراوە و سەرجەم باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، کە پشووەکە سبەینێ دەبێت، راگرتنی دەوام
باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی ١ی سەرەتایی تاوەکو ٣ی سەرەتایی دەگرێتەوە.
ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی
کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی دەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم
کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بەفربارین ناوشاری سلێمانی و
بەشێکی ناوچەکانی دیکەی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بارینی بەفر بەردەوامە، ئەگەر دۆخی
کەش و هەواش بەو جۆرە بەردەوام بێت پێدەچێت دەوامی سبەینێی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن
و زانکۆکان رابگیرێت.
هـ.ئـ