وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و رێكەوت
و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی
لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
وەزارەتی تەندروستی
راشیگەیاندووە، بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین
و دروستبوونی قەرەباڵغی.
ئەوەشێ
خستووەتەڕوو، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی
خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.
بۆ خۆتۆمارکردن
بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کلیک بکە
رۆژی ٢٧ی مانگ،
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاریدا، کارمەندانی هۆڵ و هۆتێل
و مۆڵەکان ڤاکسین بەکاربهێنن یان ٧٢ کاژمێر جارێک تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.
بڕیاری ئەوەشیاندا، کە پێویستە هەموو فەرمانبەرێک ڤاکسین وەربگرێت
و ماسک بەکاربهێنێت.