بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ و رووپێوی خانوبەرەی تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا ٦٨ هەزار و ٦٠٠ خانوویان لە ساڵی ٢٠٢١ بە کڕیاری بیانی فرۆشتووە. دەشڵێت، "کڕیارانی عێراق لە پلەی یەکەمدان لە نێو کڕیارە بیانییەکاندا".
محەمەد زەکی ئادلی بەڕێوەبەری تاپۆ و رووپێوی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە فرۆشتنی خانووبەرە بە کڕیارانی بیانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
تورکیا بەندەرێکی ئارامە بۆ کڕیارانی وڵاتانی عەرەبی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
دەشڵێت، هاوڵاتییانی
ئەو وڵاتانە خانوو لە تورکیا دەکڕن وەک پەناگەیەکی پارێزراو لێی دەڕوانن کاتێک لە
ماندوێتی وڵاتەکانی خۆیان هەڵدێن.
محەمەد زەکی ئادلی باسی لەوەشکردووە، ساڵی رابردوو ٦٤ هەزار و ٥٠٠
خانوو و چوار هەزار پارچە زەوی بە بەهای
١٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە کڕیاری بیانی
فرۆشتووە.
وتیشی، کڕیارانی
عێراقی و ئێرانی بە پلەی یەکەم دێن و دوای ئەوانیش کڕیارانی روسی و بەریتانی و ئەڵمانی
و ئەفغانی دێن.
بەڕێوەبەری تاپۆ
و رووپێوی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، شارەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئەنتاڵیا و
موگلا لە پێشینەی ئەو شارانەوەدێن کە زۆرترین خانو و و زەوییان تێدا دەفرۆشرێت.