سەردێڕ:

بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچوو

PM:03:48:29/07/2021

24408 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سلێمانی، بەتۆمەتی گەندەڵی و سپیکردنەوەی چەک و خەرجکردنی چەکی بەڵێندەران، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچوو.


میدیای فەرمی یەکێتی، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەڕێوبەری پێشووی تەندروستی سلێمانی دەرچوو، بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای دەستەی دەستپاکی و بەتۆمەتی گەندەڵی، سپیکردنەوەی چەک، خەرجکردنی چەکی بەڵێندەران کە شیاوی خەرجکردن نەبووە و چەکی بازاڕ بووە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، "میران محەمەد پشتگیری لە بە نیوە قیمەت یان کەمتر لە قیمەتی خۆی کڕدراوەتەوە و دواتر بە نەختینەیی خەرجکراوەتەوە".

 

ئەوەش هاتووە، "بەپێی یاسا، ئەم كارە بەتاوان هەژماردەكرێت و بەكارهێنانی دەسەڵات و پۆستە بۆ بەدەستهێنانی سوود و بەرژەوەندیی نایاسایی (كسب غیر مشروع(". 


ئێن ئاڕ تی پەیوەندیکرد بەدەستەی دەستپاکی و وتەبێژی یەکێتیەوە، بەڵام پەیوەندیەکان بێ وەڵام بوون.













گەلەری