پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو هاوسەری کۆچبەری کورد لەکاتی کۆچکردنیاندا کەوتوونەتە رووباری سێرسی یۆنان و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، کە پاش دوو رۆژ تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەزاری پاسەوانی سنوری یۆنانەوە رایگەیاند، دوو هاوسەرەکە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتن و دوێنێ تەرمی پیاوەکە دۆزراوەتەوە و ئەمشەویش تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە.
برای ئەو گەنجەی کە خنکاوە ناو جەلالە و هەواڵەکەی بۆ
ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە. وتیشی، براکەی و هاوسەرەکەی ماوەی ساڵێکە لە تورکیان،
دوو رۆژ لەمەوبەر بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون و دوێنێ هەواڵی خنکانیان بە خانەوادەکەیان
گەیشتووە.
دوێنێش پۆلیسی یۆنان باسی لەوەکرد، ئەو دوو هاوسەرە
پیاوێکی دیکەیان لەگەڵدا بووە کە داوای فریاکەوتنی لە پۆلیس کردووە و لە ئێستادا
دەستگیرکراوە.
ئەو دوو هاوسەرە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتووی شاری
مەریوان بوون پێشتر، پیاوەکە ناوی جەلیل بووە ٣٤ ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی ناوی
سومەییە بووە و ٢٨ ساڵ بووە.
هەڵگورد عومەر، ئەڵمانیا
هـ.ئـ