سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بۆ پارتی: دژایەتیکردنەکەتان نیشانەی بێ هێزیتانە

PM:01:58:13/01/2022

3752 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو دژایەتییەی پارتی بەرامبەر نەوەی نوێ دەیکات نیشانەی بێ هێزییانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، "گەورەیی و هێزی نەوەی نوێ لەوەدایە کە پارتی و هاو ئاوازەکانی بە هەموو هێزی خۆیانەوە دژایەتی دەکەن."

دەشڵێت، "نەوەی نوێ تاکە هێزێکە لە بەرەی گەلدا مابێتەوە، بەمەش بووەتە تاکە هێز خەڵک ئومێدی پێ مابێت، هەر بۆیە رۆژ بەرۆژ هێزی جەماوەری فراوانتر و زیاتر دەبێت و کارتێکردنەکانی بەهێزتردەبن."

سیپان ئامێدی ئاماژەی بەوەشداوە، "پارتی و هاو ئاواوازەکانی ترسییان لا دروستبووە بەتایبەتی ترس لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان کە لە پێشە، چونکە نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا موفاجەئەی دروستکرد."

دەشڵێت، "بەمەش رەنگە بە پشتیوانی هێزی جەماوەر و خەڵک پاڵانسی هێز لە گۆڕەپانی سیاسیدا بگۆڕێت."













گەلەری