لە ئێستادا تەمێکی زۆر سلێمانی گرتووەتەوە و باران بارین بەردەوامە و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە تەمەکە کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاند، لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە تەمەکە کەم دەبێتەوە.
ئاسۆ کەمال داواشی لە شۆفێران کرد بەهۆکاری ئەو تەمەی لە ناوەندی شاری سلێمانی
دروستبووە خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و لایت دابگیرسێنن.
پێشتر، هاتوچۆی هەرێم رێنمایی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردبووەوە لە بارەی
چۆنییەتی شۆفێری کردن لەکاتی تەمدا و ئاماژەی بەوەدابوو پێویستە شۆفێران:
١-لێخوڕین بەخێراییەک
بکرێت کە کەمتربێت لەخێرایی دیاریکراو بەھێماکانی ھاتوچۆ.
٢- تێپەڕاندن ئەنجام
نەدرێت لە رێگا تاکسایدەکان تاکو بەرچاو رونییەکی تەواو نەبێت.
٣- تەرکیز زیادبکرێت
و چاو و مێشک و دەست و قاچ ھەمووی خەریکی لێخوڕین بێت بەتەنھا.
٤- مۆبایل بەکارنەھێنرێت
بۆسناپکردن و قسەکردن.
٥- گلۆپی تەم
دابگیرسێنە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی رووی
لە ھەرێمی کوردستان کردووە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە ناوشاری سلێمانی و شەقامە سەرەکییەکانی
تەمێکی زۆر دایپۆشین و مەودای دووری بینینی کەمکردبووەوە.