کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، هاتوچۆی گەشتیاری لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو هەفتە، هاتوچۆی گەشتیاری لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونهوهی جۆری
نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزای گهشتیاری بە هاوڵاتیانی عێراق و
هەرێمی کوردستان راگرت.
دەروازەکە باسی لەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری
بۆ سەردانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی ڤیزای گەشتیاری وەردەگرن
پێویستە هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و پشكنینی كۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگهتیڤ
پێبێت، کە ماوهی (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت.