شەوی رابروو لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە باندیکی لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵگایەکی گەشتیاری لە شاری هەولێر دەستگیر کراوە کە ژمارەیان ٧٣ ژن پێکهاتوون و بڕێکی زۆر پارەشیان پێبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ژمارەی ژنەکان ٧٣ کەسن و تەمەنی بەشێکیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، لە ئێستادا هەموویان رەوانەی پۆلیسی نەوجەوانان کراون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو کۆمەڵگەیەی باندەکەی تێدا دەستگیرکراوە "چ"، کۆمەڵگەیەکی گەشتیارییە و دەکەوێتە سەر رێگەی کەرکوک - هەولێر.
هەربەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا خاوەنی کۆمەڵگەکە دەستگیرنەکراوە و هەڵهاتووە.
هەروەها، ئێن ئار تی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە و راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، ژنەکان لەلایەن
پۆلیسەوە دەستگیرکراون و بە سێ پاس گواستراونەتەوە و ئەو بڕا پارەیەی پێیان بووە و دەستی بەسەردا
گیراوە بە مینی پاسێک گواستراوەتەوە.
هێرش قادر - هەولێر
رزگار کۆچەر - هەولێر