سەردێڕ:

لە ھەرێم بڕە پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

AM:10:17:10/01/2022

11212 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەو زیندانییە سیاسیانەی بڕە پارەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت و ھیچ موچەی دیکەیان نییە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە ھەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی قۆناغی پێنجەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی بڵاوکردەوە کە بڕە پارەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت و ژمارەیان ٢٨٧ زیندانیکراوی سیاسیین و ھیچ موچەی دیکەیان نییە.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، "ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (١٩٨١) لە رێکەوتی ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢١ی تایبەت بە خەرجکردنی بڕە پارەی ٢٨٧ زیندانیکراوی سیاسی کە ھیچ موچەی دیکەیان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچونەوە و پاکردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە".
دەشڵێت، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە ھەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەی مانگانەیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردوە، یان پێویستیان بە شاھید ھەیە بەڵێننامەی شاھێدەکان تەواوبکەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو زیندانییە سیاسیانەی کۆچی دواییان کردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکانی تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن و دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەکەیان.



















گەلەری