سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی تەنە نامۆکەی سەر رووی مانگ

AM:08:56:10/01/2022

14824 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی زاناکان تەنێکی "نامۆ"یان لەسەر رووی مانگ بەدیکرد کە لە شێوەی "کەروێشک"دابوو، لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت جگە لە بەردێک زیاتر ھیچی تر نییە.


لە چەند ھەفتەی رابردوودا، تەنێکی "نامۆ" لەسەر رووی مانگ سەرنجی زانا گەردونناسەکانی بۆ خۆی راکێشاوە، پاش ئەوەی لەسەر شێوەی کەروێشک دەرکەوت، بەڵام لە کۆتاییدا دەرکەوت لە بەردێک زیاتر ھیچی تر نییە.
ئاژانسی لایف ساینس رایگەیاند، رۆژی ھەینی رابردوو، تەنێک لەلایەن کەشتی ئاسمانیی ناسراو بە "یۆتۆ٢"ی چینی لەسەر رووی مانگ وێنەی گیراوە کە لە شێوەی کەروێشکدا بووە. 
تیمی زانستی بەرپرس لە کەشتییە گەڕۆکەکەی چین لەسەر رووی مانگ، تەنەکەی  بە "کەروێشکی بەردینی" ناوناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،  بۆ یەکەمجار لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، زانایان تەنەکەیان لە سەر روی مانگ بەدی کرد کاتێک  لەبەردەم کامێراکانی ھەمان کەشتی ئاسمانیدا دەرکەوت، بەڵام شێوەکەی ناروون بووە. 
بەڵام ئەمجارە و پاش ئەوەی کەشتییەکە بۆ دووەمجار بەدیکردەوە، زیاتر لێی نزیک بووەوە و بۆی دەرکەوت کە لە بەردێک زیاتر ھیچی تر نەبووە.













گەلەری