بە هۆکاری نادیار ئاگرێک لە دارستانەکانی شارۆچکەی ماناڤگات لە پارێزگای ئانتاڵیا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
بەڕێوەبەری تەندروستی
پارێزگای ئانتاڵیا بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی رایگەیاند، ٥١ کەس بەھۆی ئاگرەکەی
شارۆچکەی ماناڤگاتەوە تەندروستییان تێکچووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی
نەخۆشخانەیان کردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە
بەهۆی خێرایی باوە ئاگرەکە لە تەشەنە سەندندایە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەهەوڵی کۆنترۆڵ
کردنیدان و زیانێکی زۆر بەر دارستان و کێڵگەکانی ئانتاڵیا کەوتوە و ئاگرەکە نزیكبووەتەوە
لە دانیشتوانی ناوچەکە.