سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی گفتوگۆی نهێنی لایەنەکان ئاشکرادەکات

PM:08:40:08/01/2022

14572 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی لە پشتەوەی گفتوگۆ نهێنییەکان روودەدەن، جیاوازە لەوەی لە رووکەش رودەدەن، ئێن ئاڕ تى زانیویەتى پارتی بەنیازە بۆ بەدەستهێنانى پۆستى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگی هەموو لایەنەکان و یەکێتییش بە دەست بهێنێت، بەڵام کاندیدیشى دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار عێراق.


بەپێی زانیارییە تایبەتەکانى ئێن ئاڕ تى، جیاواز لە کاندیدى یەکێتیی، پارتیش بە هەمان شێوەى یەکێتیی کاندیدى دەبێت بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار و ناوى هۆشیار زێبارییان داوەتە لایەنەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچەندە یەکێتیی دەنگ بە کاندیدى پارتى دەدات بۆ جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، بەڵام پارتى لە پشتەوە خۆى کاندیدیى دەبێت و لەگەڵ سەدر و حەلبوسی رێککەوتوون کە کاندیدی سەرۆک کۆمار کاندیدی پارتی بێت.

هاوکات، لەکاتى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێ ئێن ئاڕ تیدا، ئەوراس حەمەد سەرکردەی هاوپەیمانی عەزم ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتا پارتی ناوی هۆشیار زێبارییان داوەتە ئەوان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکێتیش ناوی بەرهەم ساڵح، بەڵام دواتر کە شاندى هاوبەشی یەکێتیی و پارتی پێکەوە چونە لایان ناوی بەرهەم ساڵحیان داینێ و ناوی فوئاد مەعسومیشیان هێنا بۆ ئەو پۆستە.













گەلەری