سەردێڕ:

ئەو کەسانەی بە رێکەوت بوون بە ملیاردێر

PM:01:54:08/01/2022

7360 جار خوێندراوەتەوە

بەدەستهێنانی بڕێکی زۆری داهات و کۆکردنەوەی و بوون بە ملیاردێر کارێکی سادە نییە و کاتێکی زۆری پێویستە و رەنجێکی زۆریشی دەوێت، یاخود پێویستت بە چانسێکی باشە بۆبردنەوەی یانسیبێک، بەڵام چەند کەسێک بەدوای ساماندا نەگەڕاون و سامان ئەوانی دۆزیوەتەوە.


لێرەدا چیرۆی چەند کەسێک دەخەینەڕوو کە بەهۆی دۆزینەوەی شتەوە بوون بە ملیاردێر:

دۆزینەوەی پارچەیەک زێڕ کە ٢٧ کیلۆگرام بوو بەشێوەیەکی لەناکاو

لە پایزی ساڵی ١٩٨٠، کێڤن هیلیەر و خێزانەکەی لە کەناری ئوسترالیا لە بارهەڵگرێکی پیکابدا بەدوای کاردا گەشتیان دەکرد، هیلیەر بە ئەنجامدانی کاری جۆراوجۆر بژێوی ژیانی پەیدا دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی ئازارێک لە پشتیدا دروستبوو، پزیشکەکان داوایان لێکرد کە جوڵەی جەستەیی کەم بکاتەوە و رۆشتن بەپێ زیاد بکات بۆ ئەوەی یارمەتی چاکبوونەوەکەی بدات.

بەگوێرەی هەندێک لەسەرچاوەکان، هیلیەر جارێک خەونی بینیبوو کە کۆمەڵێک زێڕی پتەوی دۆزیوەتەوە کە ناتوانێت لە خاک لاببرێت هەتا خەونەکەی لە ئەیلولی ١٩٨٠ بوو بە راستی.

ئەو ساڵە، لە کاتی رۆیشتن لەگەڵ ئامێری کانزاکەی لە دەرەوەی شارۆچکەی بچووکی ویدبێرن، هیلیەر پارچە زێڕێکی پتەوی دۆزیەوە کە تا چەند کاتژمێرێک دواتر نەیتوانی لەزەوی دەری بهێنێت، بەهۆی ئەوەی کێشێکی زۆری هەبوو کە ٢٧ کیلۆ و ٦٠٠ گرام بوو و دواتر بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار فرۆشتی.

تابلۆیەک لە ماڵەکەیدا بوو کە دروستکراوی مەزنترین هونەرمەندەکان بوو

لە کانونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ دا پیاوێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، شاکارێکی هونەری لە ماڵەکەیدا دۆزییەوە کە هاوتای کۆپییەک بوو کە کڕیبووی لە بازاڕدا و کاتێک سەرنجیدا و بەدوایدا گەڕا بۆی دەرکەوت کاری هونەرمەند، مارتن جۆنسۆن هیدە، دواتر چەند وێنەیەکی گرت و ناردی بۆ ناوەندی توێژینەوەی تابلۆ هونەرییەکان و دواتر شۆک بوو کاتێک زانی تابلۆکەی دۆزیویەتییەوە کاری هونەرمەندەکەیە.

رۆژنامەی نیوۆرک تایمز بڵاویکردەوە، یەکێک لە مۆزەخانەکان بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار تابلۆکەیان کڕیووە.

 پیاوێک گەورەترین بەردی تانزانی دۆزییەوە لە جیهاندا

بەردی تانزانیا کانزایەکی زۆر دەگمەنن و تەنیا شوێنێک لەسەر زەویدا کە تێیدا دەدۆزرێنەوە وڵاتی تانزانیایە لەئەفریقا و بەهۆی بەنرخییانەوە خەڵکی وڵاتەکە بۆ دۆزینەوەی ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، پیاوێک لە کاتێکدا سەرقاڵی کارەکەی بوو ، گەورەترین دوو بەردی کانزایی دۆزیەوە کە تا ئێستا تۆمارکراوە و کێشیان زیاتر لە نۆ کیلۆ و پێنج کیلۆ بوو فرۆشتنیان بە حکومەتی تانزانیا بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار.

دۆزینەوەی گەنجینەیەکی سەردەمی ڕۆمانی لەجیاتی چەکوش

دوای ئەوەی ئێریک لویس لە ساڵی ١٩٩٢ خانەنشین بوو، ئەو بازرگانی خۆی هەڵبژارد بۆ دۆزینەوەی شتە ونبووەکان بە بەکارهێنانی ئامێری کانزایی کاتێک رۆژێک چوو بۆ کێڵگەیەک لە سافۆلک لە ئینگلتەرا، بە دوای گەنجینەدا نەدەگەڕا، بەڵام لە ئەرکێکدا بوو بۆ گەڕان بەدوای چەکوشێکی ونبوو لە کێڵگەیەکدا.

لە کاتی گەڕان بەدوای چەکوشەکەدا، ئێریک خاکەنازێکی هەڵگرت و دەستی کرد بە هەڵکەندن بۆ ناو خاکەکە، بەڵام دوای هەڵکەندنەکە دەرکەوت کە چەکوشەکە لەوێ نەبوو بەڵکو سندوقێک بوو کە پڕ بوو لە دراوی زێڕ و زیو.

دواتر دەرکەوت کە دۆزینەوەکەی ئێریک دۆزیویەتییەوە سامانێکی گەورەیە و تێیدا زیاتر لە ١٥ هەزار پارچە دراوی رۆمانی بەڕیتانیای تێدایە و بەو هۆیەشەوە وەک پاداشت ئێریک ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار دۆلاری پێدرا وەک پاداشت و ئەویش لەگەڵ خاوەنی زەوییەکەدا کە بۆ چەکوشەکە دەگەڕا تێیدا کردی بە دوو بەشەوە.













گەلەری