سەردێڕ:

گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت

AM:11:27:08/01/2022

49488 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئێن ئاڕتی کەوتووە، سبەی بریاری سیستەمی گریبەستی ئەلکترۆنی کردنی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیریت و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.


ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە عبدلقادر عزیز بەڕێوبەری هاتوچۆی هەرێمەوە کرد، دەربارەی بڕیارەکە وتی، "سبەی کۆبوونەوەی فراوان لە ناو وەزارەتی ناوخۆ هەیە و دواتر ئەنجامەکەی رادەگەیەنین".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی چواری ئەم مانگە، فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەپێی رێنمایی ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە مامەڵەیە کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە ئۆتۆمبێلیان لە کەسێک کڕیوە و پارەی تەواویان داوە، بەڵام کاتێک دەیانەوێت بچن بۆ تۆمارکردن خاوەنی ساڵانەکە ئامادە نابێت یاخود نایەوێت ئامادە بێت، لەو دۆخەدا دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبوونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر."

هاوکات، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و هەواڵەکان لەبارەی گرێبەستی نوێی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێلەوە، فشارێکی ناوخۆی دروستبوو بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان رەخنەی ئەوەیان هەبوو بڕە پارەیەکی ترە لەسەریان زیادکراوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێتەوە.


 













گەلەری